zagros news agency

عێراقچی گەیشتە ئیستانبوڵ

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە ئیستانبوڵ و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی ناوچەییی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە پێشوازیی لێ کرا.

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە عێراقچی لەم سەردانە یەک ڕۆژەیەدا لەگەڵ هاوتا تورکیایییەکەی خۆی سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆ دەکات و لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاش کۆ دەبێتەوە.

سەردانی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدایە گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن توندتر بوونەتەوە و تورکیا و دراوسێکانی دیکەی ئێران لە هەڵگیرسانی جەنگ لە ناوچەکەدا نیگەرانن.

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا دوێنێ لە زاری سەرچاوە دیپلۆماتییەکانەوە بڵاوی کردەوە لە میانەی سەردانەکەی عێراقچیدا، تورکیا پێشنیاز دەکات نێوەندگیری لە نێوان تاران و واشنتۆن بکات.

لە سەرەتای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە ئێران و هەڕەشەی ئەمریکا بۆ دەستێوەردانی سەربازی، تورکیا هەمیشە دژایەتیی خۆی بۆ هەر چەشنە هێرش و هەڵمەتێکی لەو شێوەیە دووپات کردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا: چوارچێوەی هەماهەنگی دژی ویلایەتی دووەمی سوودانییه

یاسین

پنتاگۆن: پێنج سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ عه‌ین ئه‌سه‌د بریندار بوون

سەڵاح