zagros news agency

مان سیتی نێوانی خۆی و گۆڵپارێزێکی کۆتایی پێهێـنـا

لە هەواڵێکی نوێدا کەناڵی فەرمی سکای سپۆرت بڵاوی کردەوە یانەی مانچێستەر سیتی بەتەواوی لەگەڵ یانەی نۆتینگهام فۆرێست ڕێککەوتووە دەربارەی گرێبەستی ستیفان ئۆرتێگای گۆڵپارێزی یانەکەی.

هەرچی ناوەڕۆکی گرێبەستەکەیە سکای سپۆرت ڕایگەیاند بڕی گرێبەستەکە 500 هەزار پاوەندە و گۆڵپارێزەکە بۆماوەی 6 مانگ دەبێتە گۆڵپارێزی یانەی نۆتینگهام فۆرێست.

ستیفان ئۆرتێگای تەمەن 33 ساڵی ئەڵمانی لە هاوینی ساڵی 2022 پەیوەندی بەیانەی مانچێستەر سیتیەوە کرد،کە وەکو شوێنگرەوە و یەدەگی ئەوکاتی ئیدرسۆن یاری دەکرد،ئەم وەرزەش تەنها یەک یاری بەرگری لە تۆڕی سیتی کردوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یاری نێوان ڤالێنسیا و ڕیال مەدرید هەڕەشەی دواخستنی لەسەرە

یاسین

ڕاهێنەری مۆناکۆ: بەپەرۆشین بۆ رووبەربوونەوەی بەرشەلۆنە

یاسین

یانەی بروسیا دۆرتمۆند بە گواستنەوەی بەرگریکارێک چێڵسی لە سزایەکی قورس ڕزگار دەکات

یاسین