zagros news agency

ناڕەزایەتیی هەزاران هاووڵاتیی دانیمارکی دژی لێدوانەکانی دۆنالد ترەمپ

 

لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، دەستکەم ١٠ هەزار کەس وەک ناڕەزایەتی بەرانبەر بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، سەبارەت بە ئەرکی ناتۆ لە ئەفغانستان گرد بوونەوە.
ئەم ڕێپێوانە ڕۆژی شەممە ٣١ی کانوونی دووەم لەلایەن ئەنجوومەنی سەربازە دێرینەکانی دانیمارکەوە ڕێک خرا و ئامانج لێی یادکردنەوەی ٤٤ سەربازی دانیمارکی بوو کە لە میانی ئەرکەکەیاندا لە ئەفغانستان کوژراون.
خۆپیشاندانەکە لەژێر ناونیشانی “بێ وشە” (No Words) بە شێوەیەکی بێدەنگ بەڕێوە چوو. کنودسن، جێگری ئەنجوومەنی سەربازە دێرینەکان، گوتی: ئەم بێدەنگییە هێمایە بۆ بێ‌زمانی و سەرسوڕمان لە لێدوانەکانی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا.
دۆنالد ترەمپ هەفتەی ڕابردوو ڕۆڵی هێزە نا-ئەمریکاییەکانی ناتۆی لە ئەفغانستان بە کەم بایەخ وەسف کرد و بە هەڵە بانگەشەی ئەوەی کردبوو هاوپەیمانانی ناتۆ لە هێڵەکانی پێشەوەی شەڕ لە ئەفغانستان دوور کەوتبوونەوە. ئەم لێدوانانە لە وڵاتانی تری ئەندامی ناتۆشدا بووە هۆی تووڕەیی و ناڕەزایەتی.
جێی ئاماژەیە ئەرکی سەربازی لە ئەفغانستان بە ڕێبەرایەتیی ئەمریکا نزیکەی ٢٠ ساڵی خایاند و لە ساڵی ٢٠٢١ کۆتایی پێ هات.

هەواڵی پەیوەندیدار

چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی هەردوو سایدی شەقامی سەرەکی هەولێر _ گوێڕ جێبه‌جێ ده‌كرێت

سەڵاح

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

یاسین

ئیسرائیل لە پەخشی راستەوخۆدا تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆردومان دەکات

سەڵاح