محەمەد شیاع سوودانی لەگەڵ شاندێکی سیاسیی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە پارێزگای سلێمانی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاند: “محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران گەیشتە پارێزگای سلێمانی و شاندێکی سیاسیی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگیی لەگەڵدایە.”
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە شاندەکە پێکهاتووە لە: هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، موحسین مەندەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی ئەساس، و عەباس ڕازی ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی.
پێشتر و هەر لە دوێنێ دووشەممەدا، شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتبووە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان؛ ئەم سەردانەش بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی و لێکنزیککردنەوەی ڕوانگەی نێوان هەردوو پارتە کوردییەکە (پارتی و یەکێتی) دێت بۆ یەکلاکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارێکی نوێ بۆ عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەش کردووە کە سوودانی لەگەڵ شاندە سیاسییە باڵاکە سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و بەرنامەی سەردانەکە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە. شایەنی باسە شاندەکە لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو

