zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

 

ڕۆژی دووشەممە، 2ی شوباتی 2026، لە پیرمام، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عرفان سدیق باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەکە دا کە بەڕێز ئاندرۆ بیزلی کونسوڵی گشتی بریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، باس لە دوا پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پرسی دیاریکردنی سەرۆککۆماری عێراق کرا. سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پشکی کوردە و پێویستە میکانزمێکی گونجاو ئامادەبکرێت بۆ هەڵبژاردن و دیاریکردنی کاندیدی سەرۆککۆمار و بکرێتە بنەمایەکی جێگیر بۆ ئەوەی پڕۆسەی سیاسیی لە عێراق لە دوای هەر هەڵبژاردنێک تووشی گرفت نەبێ. لە بارەی پۆستی سەرۆکوەزیرانیش سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند ئەم پۆستە پشکی نێوماڵی شیعەیە، ئەوان دەبێت خۆیان ئەم بابەتە یەکلایی بکەنەوە.

بارودۆخی سووریا و ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، و  پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بە گشتیی تەوەری تری ئەم دیدارە بوون.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا… رێگری له‌ چالاکییەکانی جەژنی کرێکاران لە مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبوڵ ده‌كرێت

سەڵاح

نیویۆرک تایمز: له‌سه‌ر كوژرانی ئیسماعیل هەنییە، ئێران ژمارەیەک ئەفسەر و به‌رپرسی باڵای دەستگیرکردووە

سەڵاح

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم دەکات

یاسین