zagros news agency

دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتباره‌ی سێ ئەندامی خانەوادەیەکی لەشاری هەولێر کوشت

 

لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٠١/٢٥ لە ڕووداواێکی تاوانی کوشتنی سێ ئەندامی خانەوادەیەک لە گەڕەکی شۆڕشی شاری هەولێر ئاگادار کراینەوە، دەست بەجێ لە لایەن تیمەکانمانەوە، دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچون کرا و لە ماوەیەکی کورتدا ، ناسنامە و شوێنی تۆمەتبارەکەمان ئاشکرا کرد،بەناوی ( أ ، أ ، ع )،لە لایەن  بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرچوو.

تۆمەتباری ناو هاتو دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی بە ئۆتۆمبێلی ماڵی قوربانیەکان بە نیازبوو بەرە و شاری کەرکوک هەڵبێت، بەڵام لە لایەن هێزەکانمانەوە ڕێگری لێکرا و دوای ڕووبەڕووبونەوەی لەگەڵ هێزەکانمان بە بریندای دەستگیرمان کرد.

تۆمەتبار لە لێکۆڵینەوەدا دانی بە ئەنجامدانی تاوانەکەیدا ناوە، کە خانەوادەی قوربانیەکان دەناسێت و بە بێ ئاگاداری و لە دەرنگانی شەودا چووەتە ژورەوە و ئەو تاوانەی ئەنجامداوە،هەروەها بە گوێرەی ڕاپۆرتە پزیشکیەکان دەردەکەوێت کە تۆمەتبار نەخۆشی نەخۆشخانەی دەرونی شاری هەولێر بوە و نەخۆشی دەرونی درێژخایەنی هەیە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ئاراستەی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

٣ی شوباتی ٢٠٢٦

You sent

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

کۆمپانیای Google خزمەتگوزاریەکی تر تاقی دەکاتەوە

یاسین

نەتەوە یەکگرتووەکان 20 ملیۆن دۆلاری بۆ خۆراک و ئاو و نیشتەجێبوون لە غەززە تەرخانکرد

سەڵاح