zagros news agency

گرێبەستەکەی کانتی شکستی هێنا

پاش ئەوەی هەردوو یانەی فەنارباخچەی تورکی و ئیتیحادی سعودی گەیشتنە رێککەوتن سەبارەت بە چوونی نیگۆلۆ کانتی بۆ فەنارباخچە و یوسف نەسیری بۆ ئیتیحاد بەڵام لە دواساتەکانی بازاری گواستنەوەی یاریزانان ئەم دوو گواستنەوەیە شکستی هێنا.

لە نوێترین پێشهاتدا یانەی فەنارباخچە راگەیاندرواێکیان لەم بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەیان بەوەکردووە کەسەرجەم ئەو رێککارانەی پێویستبووە لەلایەن ئێمەوە گیراوەتەبەر.

ئاماژەیشیان بەوەکردووە کە کێشەکە لەلایەن بەرپرسانی ئیتیحادەوە دروستبووە چونکە لە کات و ساتی خۆپیدا نەیانتوانی پەراوەکان پێشکەشی یەکیتی تۆپی پێی جیهان بکەن و هەڵەیان ئەنجامداوە.

لەلایەکیترەوە فابریزیۆ رۆمانۆ ئاماژەی بەوەکردووە کە هەردوو یاریزانەکە لە یانەکانی خۆیان دەمێننەوە و تاوەکوو هاوینی داهاتوو چارەنووسیان یەکلای دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. ریال مەدرید سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستهێنا

یاسین

واتس‌ئاپ تایبەتمەندی نوێ زیاد دەکات

یاسین

مپاپێ هاوکاری ریال مەدرید دەکات بۆ هێنانی بەرگریکارێک

یاسین