zagros news agency

تۆمەتبارێک دەستگیرکل کرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە لەسەر سکاڵای چەند هاوڵاتییەک و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکرد کە فانی سپلیتەکانیان دزراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بکرێت کە لەچەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی ٣٨ فانی سپلیتی لەهاوڵاتیان دزیبو.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەئێستادا تۆمەتبار (ب،ح،ح ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەکانیدا.

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

وەزارەتی کارەبا: خواست لەسەر کارەبا زیادی کردووە

سەڵاح

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات

سەڵاح