zagros news agency

یادی رۆژی جیهانیی شانۆ لە سلێمانی بەرز راگیرا

بەشی هونەری شانۆی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، بە دروشمی “با دەرگای شانۆكان كراوەبن، زۆر لەئاهەكان بێ لانەن” رێوڕەسمی رۆژی جیهانیی شانۆ کردەوە.

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، نیاز نووری، نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و ژمارەیەک لە شانۆکارانی سلێمانی، لە هۆڵی رۆشنبیری بەڕێوەچوو.

سەرەتا د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی وتارێکی بەمبۆنەیەوە پێشکەشکرد، تێیدا جەختی لە گرنگی ئەو رۆژە کردەوە.

دواتر وتاری نیشتمان عەبدوڵڵا، بەرێوبەری بەشی هونەری شانۆ پێشکەشکرا، پاشان رێوڕەسمی بەخشینی خەڵات و رێزلێنان بۆ سێ شانۆكاری بەئەزموون و چەند بڕگەیەكی دیکەی هونەری پێشكەشکران.

ئێوارەی هەمان رۆژ لە هۆڵی چێوار لە تەلاری هونەر نمایشی شانۆیی “رووتبوونەوە” لە دەرهێنانی گۆران محەممەد نمایشکرا.

هەروەها رۆژی دواتر لە 28ـی ئازاری 2024 دوو سیمیناری تایبەت لەبارەی شانۆوە پێشکەش دەکرێن، سیمیناری یەكەم بەناونیشانی “میكانیزمەكانی كاركردن لەسەر بینەر و گەشەپێدانی شانۆ” بۆ د. فازڵ جاف، سیمیناری دووەم بە ناونیشانی “شیكاری رەخنەیی لە شانۆی كوردیدا” بۆ د.نیاز لەتیف، هەردوو سیمنیارەكەش لەلایەن گۆران محەممەدەوە بەڕێوەدەبرێن.

فۆتۆ: عەدنان رۆژبەیانی

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر كۆنسێرتێک بۆ عەزیز شارۆخ سازکرا

ART

وەزیری رۆشنبیری و لاوان بۆ ستافی فیلمی “تاكە رێگا”: پشتیوانتانین

ART

رێوڕەسمێک بۆ كۆتاییهێنانی كارەكانی بەڕێوەبەری گۆتەی ئەڵمانی لە عێراق بەڕێوەچوو

ART