zagros news agency

لاپۆڕتا دەستی لەکار کێشایەوە

 

لە نوێترین هەواڵ دەربارەی نێو ماڵی بارسێلۆنا ئەمڕۆ ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بۆمبێکی گەورەی خستە نێو شەقامەکان و باسی لە دەستلەکار کێشانەوەی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا کرد لە پۆستی سەرۆکایەتی یانە کەتەلۆنیەکە.

شایەنی باسە سپۆرت بە ڕوونی باسی کاتی دەسلەکار کێشانەوەکەی کردوە و وتوێتی لە دوو شەممەی داهاتوودا دەبێتە فەرمی،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جارێکی دیکە لاپۆرتا دەیەوێت خۆی بۆ سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا هەڵبژێرێتەوە.

خوان لاپۆرتا لە ساڵی 2021ەوە سەرۆکی بارسێلۆنایە و پێشتریش لە 2010 و 2003 سەرۆکایەتی بارسێلۆنای کردوە،کە دەیەوێت بۆ چوارەمین جار وەک سەرۆک هەڵبژێردرێتەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

زەوی بەسەر خانەنشینانیش دابەش دەكرێت

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەڵای سەڵاحەددین ئەییوبی لە قاهیرە دەکات

یاسین

بەهۆی بێئاوی پرۆژەی ئاوی بەدعا وەستا

سەڵاح