zagros news agency

یۆڤانتس لەگەڵ کینان یەڵدز گەیشتوونەتە رێککەوتن

 

یۆڤانتۆس لەگەڵ یەڵدز رێککەوتنی ئەنجامداوە بەمەبەستی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان،بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس ئامانجیانە پارێزگاری لەو یاریزانانەیان بکەن کە بۆماوەیەکی زۆر دەتوانن سود لە تواناکانیان وەربگرن.

لە نوێترین پێشهاتدا فابریزیۆ رۆمانۆ ئاماژەی بەوەکردووە کە یۆڤی لەگەڵ کینان یەڵدز گەیشتوونەتە رێککەوتنی زارەکی بەمەبەستی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان تاوەکوو ساڵی 2033 دەبێت.

لەلایەکیترەوە یەڵدز مووچەکەی زیاد دەکرێت و دەبێتە یەکێک لەو یاریزانانەی زۆرترین مووچە لە تیپەکەدا وەردەگرن
هێرشبەرە تورکییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەشداری 31 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی نۆ گۆڵ و هەشت ئەسیست تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

مانچستەر یونایتد ڕێگری لە فێرگسۆن دەکات بچێتە ژووری جلگۆڕین

یاسین

ئینریکی پەیامی بۆ حەکیمی و دیمبلی هەیە

یاسین

بە توندی وەڵامی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەدرێتەوە

یاسین