zagros news agency

ئێران کوژرانی سەرۆکی گرووپێکی راگەیاند

 

دەسەڵاتدارانی ئێران کوژرانی سەرۆکی گرووپێکی چەکداری کە تۆمەتبارن بە هێرشکردنە سەر بنکەیەکی پۆلیسی تاران و دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو گرووپەیان راگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران توانیان سادق ئەشتەری سەرۆکی ئەو گرووپە بکوژن کە مانگی رابردوو هێرشیان کردە سەر بنکەی پۆلیسی ژمارە 126 لە ناوچەی تاران- پارس.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، ئەشتەری ناسراو بە “بابەک” یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی هێرشەکە بووە و لە ماڵێکی سەر بە گرووپەکە لە گەڕەکی تاران خۆی حەشارداوە.

ئێران ئەو سەرکردەیەی گرووپەکە تۆمەتبار دەکات بەوەی کە لە تۆڕە ناوخۆیی و بیانییەکان پاڵپشتی دارایی وەرگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشبەرەکان پێش ئەنجامدانی هێرشەکە چەک و تەقەمەنی جۆراوجۆریان ئامادەکردبوو، هەروەها تەقەیان لە بنکەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی مەدەنی کردووە.

روونیشیکردەوە، تاوانباران دوای هێرشەکە هەڵاتوون و پەیوەندییان بە تۆڕێکی پشتیوانییەوە کردووە بۆ ئەوەی ئاگاداریان بکەنەوە لە پێشکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکە، پێش ئەوەی هێزە ئەمنییەکان بتوانن شوێنی حەشارگەکانیان بدۆزنەوە، کە لە ئەنجامدا سەرکردەی گروپەکە کوژرا و ژمارەیەک لە ئەندامەکانی دەستگیرکرا، هاوکات لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ باقی تۆمەتباران بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارتی بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

یاسین

ئادێڵ ریکۆردی ویتنی هیوستن دەشکێنێت

ART

مەسرور بارزانی: پێویستە بەغدا جیاوازی نەکات لە پێدانی مووچەی هاووڵاتییانی هەرێم

یاسین