zagros news agency

نێتفلێکس بۆردێکی ریکلامی گەورەی کردە ژوورێکی ڕاستەقینە

تۆڕی نێتفلێکس لە شاری لۆس ئەنجلۆس کەمپینێکی ریکلامی دەگمەنی ئەنجامدا. ئەم کۆمپانیایە بۆردێکی ریکلامی گەورەی لە شەقامی سەنسێت بۆلیڤارد گۆڕی بۆ ژوورێکی ڕاستەقینە کە لە بەرزی 30 پێ لە سەرووی زەوییەوە دروستکرابوو.

لەناو ئەم شوێنەدا کەسێک هەیە کە رێبواران دەیبنن کە چۆن کاتەکانی خۆی بەسەردەبات و ڕەفتار دەکات.

ئەم هەنگاوە بووەتە هۆی سەرنجڕاکێشانی خەڵکێکی زۆر و دروستبوونی کاردانەوەی گەورە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

ئەم چالاکییە بۆ ناساندنی فیلمی نوێی “The Last House” ڕێکخرابوو. چیرۆکی فیلمەکە لەبارەی خێزانێکەوەیە کە بە شێوەیەکی نادیار لەناو ماڵەکەی خۆیاندا زیندانی دەبن و ناتوانن بچنە دەرەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ژوورەکە ئامێری ساردکەرەوەی تێدا بووە و ئەم نمایشی ژیانە تەنیا بۆ ماوەیەکی کاتی لە نێوان 6 تاوەکو 8ی ئاب بەردەوام بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

مه‌سرور بارزانی: هیوادارین ڕێککەوتنی حکومەتی سووریا و هەسەدە ببێتە مایەی سەقامگیری و پێشکەوتن بۆ ناوچە کوردییەکان

سەڵاح

لە کاتی وەرگرتنی هاوکاریی مرۆیی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر هاووڵاتیان و زیاتر لە 200 کەسی کوشت و بریندارکرد

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ بەنیو درزەن گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین