قەیرانی هەڵاوسان لە تورکیا کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کەرتی جل و بەرگ داناوە، تا ڕادەی ئەوەی تەنها لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٤٥٠٠ کۆمپانیا کارەکانیان داخستووە و لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا نزیکەی ٣٨٠ هەزار کارمەند کاریان لەدەستداوە.
بەرزبونی تێچووی بەرهەمهێنان، زیادبوونی ڕێژەی سودی بانکی و باجەکان، هەروەها کێشە گشتییە ئابوورییەکان وەک هۆکارە سەرەکییەکان باس دەکرێن. بەرهەمهێنەران دەڵێن نە لەمساڵ و نە ساڵی داهاتووش چاویان لە باشبوونی بازاڕ نییە و هیوادارن حکوومەت هاوکارییان بکات.
چەند بەرهەمهێنەرێکی جل و بەرگ دەڵێن ئەو بازاڕانەی پێشتر شوێنی هاتوچۆی بازرگانانی نێوخۆیی و بیانی بوون، ئێستا ڕۆژانە دوکانیان تێدا دادەخرێن.

