zagros news agency

ڕەهەندە سیاسی و ئەمنی و ئابوریەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن

 

نعمان سليم خان

 

2026/02/13

ڕۆژی هەینی 13 ــ 15ی شوباتی 2026، جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەکات لە کاتێکدا دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە ڕووبەڕووی تەحەدای ئاڵۆز بووەتەوە کە مەترسی لەسەر سەقامگیری و بوونی کورد دروست دەکات و ئەم بەشدارییە لە کاتێکدایە کە باس و خواسێکی گەرمە سەبارەت بە پەرەسەندنی هەڕەشەکانی پەیوەست بە ململانێ جیۆپۆلەتیکییەکان کە گرنگی ڕۆڵی کورد لە هاوکێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بەرز دەکاتەوە.

کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن پلاتفۆرمێکی نێودەوڵەتی دیارە کە سەرکردە جیهانییەکان و داڕێژەرانی سیاسەت کۆدەکاتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە زەقەکانی جیهان بۆیە ئامادەبوونی جەنابی کاک نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم کۆنفرانسەدا گوزارشت لە پەرۆشی سەرکردایەتی کورد دەکات بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی خۆی و کردنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ زلهێزە جیهانییەکان لەژێر ڕۆشنایی واقیعی نوێ کە تیشک دەخاتە سەر پێویستی ڕێبازی هەمەلایەنە کە برەو بە ئاسایش و سەقامگیری بدات.

دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسان و بڕیاڕبەدەستانی نێودەوڵەتی لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا گرنگییەکی تایبەتی هەیە بەو پێیەی ئامانجیان چارەسەرکردنی ئەو پرسە بنەڕەتیانەی کە جێگەی نیگەرانی کوردن لەوانەش ماف و سیاسەتە نیشتمانییەکانی لە کاتێکدا کە زۆرجار چاوپۆشی لەو پرسانە دەکرێت هەروەها دیدار لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان دەرفەتی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و دیدگاکان دەڕەخسێنێت کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەهێزکردنی پێگەی میللەتی کورد لە کاتی پەرەسەندنی تەحەددیاتەکاندا.

بە ڕونی دەبینرێت ئەمساڵ فشارەکان لەسەر کورد زیاتر دەبن و بەشداریکردنی جەنابی کاک نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکاتە مایەی دڵنیایی بۆ گەلی کوردستان و ئاماژەیەک بۆ پابەندبوونیان بە مافەکانیان و خواستەکانیان بۆ ئایندەیەکی باشتر و ئەم چرکەساتە گوزارشت لە پابەندبوونێکی ڕاستەقینەی سەرکردایەتی کورد دەکات بۆ بەدواداچوون بۆ ڕێگاچارەیەک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و بەرزکردنەوەی ئاسۆی سەقامگیری لە ناوچەیەکدا کە بەدەست ململانێ و شەڕەوە دەناڵێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێوەندگیریی ئاشتی لەڤاتیکانەوە بۆ ڕۆژاڤا – سەرۆک بارزانیی و ئەرکی پاراستنی مرۆڤایەتی

سەڵاح

رۆڵی ئافره‌ت له‌ شۆڕشی ئه‌یلوولدا

یاسین

پیلانەکە دژی قەوارەی هەرێمە، بەڵام بۆچی کاک مەسرور بە ئامانج گیراوە؟!

دڵشاد