zagros news agency

تۆتنهام ڕاهێنەری نوێی یانەکەی ئاشکرا کرد

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی تۆتنهام هۆستپێری ئینگلیزی ڕاهێنەری نوێی یانەکەی ئاشکرا کرد،کە ئەویش ئیگۆر تودۆری ڕاهێنەری کڕواتیە و لێرە بەدوا ئەوە ڕاهێنەری ئەزمووندارە سەرکردایەتی یانەکەی باکووری لەندەن دەکات.

تۆتنهام هەفتەی ڕابردوو تۆماس فرانکی لە ڕاهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە و تودۆریش تاکۆتایی وەرز ئەو پۆستەی پێشتری فرانکی وەرگرتووە.

ئیگۆر تودۆر لە مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوو لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یوڤانتۆس دوورخرایەوە و پێشتریش ڕاهێنەرایەتی یانەکانی مارسێلیا و لازیۆ و ئۆدێنێزی کردوە،ئێستاش لە تاقیکردنەوەیەکی قورسدا لە پریمەرلیگ خۆی دەبینێتەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

دابەزینی بەهای دراوی ئێران نزمترین ئاستی خۆی لە مێژوودا تۆمار کرد

سەڵاح

ئەمەریکا ده‌یه‌وێ به‌بێ ئیسرائیل گفتوگۆ لەگەڵ حەماسدا بكات

سەڵاح

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بەچەند لیستێکی جیا بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو دەکات

سەڵاح