zagros news agency

هاری کەین توانی ڕیکۆردێکی نوێی مێژوویی تۆمار بکات

 

هاری کەین ئەستێرەی ئینگلیزی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی شەوی رابردوو توانی بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرامبەر ڤێردەر بریمەن ناوی خۆی لە مێژوودا بنوسێتەوە.

بە گوێرەی تۆڕی ئاماری ئۆپتا، شازادە هاری بە تۆمارکردنی ئەو دوو گۆڵە ژمارەی گۆڵەکانی لە کاروانی وەرزشی بەرزکردەوە بۆ 500 گۆڵ لە کۆی 743 یارییدا.

ئەستێرە ئینگلزییەکە بووە یەکەم یاریزانی ئینگلیزی لە مێژوودا بگاتە گۆڵی ژمارە 500، نزیکترین یاریزانیش لێوەی جیمی گریڤزی هاونیشتیمانییەتی کە لە کاروانی وەرزشیدا خاوەنی 422 گۆڵە.

هاری کەینی تەمەن 32 ساڵ، بەردەوامە لە نوسینەوە مێژوو، لەم وەرزەشدا لەگەڵ بایرن میونشن لە کۆی 36 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 41 گۆڵ و پێنج ئەسیستی تۆمارکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ریاڵ مەدرید توانی سەرکەوتنێکی گرنگ بەسەر یانەی لیڤانتی بەدەست بێنێت

یاسین

میسی چارەنووسی خۆی یەکلایی دەکاتەوە

یاسین

سیبایۆس ئەرکێکی قورسی لە پێشە

یاسین