zagros news agency

“فارس عیسا” و “ماری ڕانتانین” تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی شوباتی 2026، بەڕێز “فارس عیسا” سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە نووسینگەی تايبه‌تى خۆيدا، وبه‌ ئاماده‌ بوونى ‌ فه‌ريق “عه‌بدولهادى رزه‌يج” بريكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى فيدراڵ، پێشوازیکرد لە به‌ڕێز “ماری ڕانتانین” وەزیری ناوخۆی فینلەندا و ،شاندی یاوەری، کە پێکهاتبوو لە، باڵیۆزی فينله‌ندا لە عێراق بەڕێز “ئانتی پۆتکۆنێن” و وەزیری ڕاوێژکار “ئاکی کاوپنتێن”.

لە میانی دیدارەکەدا، بارودۆخی ئێستای ناوچەکە ، و هەروەها پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، و کاردانەوەکانیان لەسەر وڵاتانی ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەروەها هەردوولا ، هەوڵەكانى دژە تیرۆر و ،کۆچی نایاسایی و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، و تاوانی تری نێودەوڵەتی، جگە لە ڕێگاکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتيانى هەردوولا ،تاوتوێ کرد.

بەڕێز “عیسا” سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی فینله‌ندا دەربڕی، لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگە لە شەڕی داعش. جەختیشی لەوە کردەوە کە ،پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەناوی جیهانەوە شەڕی تیرۆریان کردووە ،و سەرکەوتوو بوون لە شکاندنی ئەفسانەی داعش.

لە کۆتایی ديداره‌كه‌دا، هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش، لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

دڵشاد

فازل میرانی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی پیرۆز كرد

سەڵاح

وەزیری نەوت: زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێم وەرگیراوە

سەڵاح