ئەستێرەی لاو تیمۆسی شالامێ یادەوەرییەکی سەرنجڕاکێشی لەگەڵ دەرهێنەری جیهانی کریستۆفەر نۆلان ئاشکرا کرد.
شالامێ باس لەوە دەکات کە لە کاتی نمایشێکی تایبەتی فیلمی “Interstellar” دوای ١٢ ساڵ، نۆلان وەک کوڕێکی ١٧ ساڵان مامەڵەی لەگەڵ کردووە.
نۆلان بە گاڵتەوە شالامێی باوەش کردووە و کاتێکی خۆشیان بەسەر بردووە.
شالامێ دەڵێت: “پێم گوت کریس من پیاوێکی ٣٠ ساڵانم، بەڵام ئەو گوتی بۆ من هێشتا هەر ئەو کوڕەیت.” ئەم پەیوەندییە نێوان دەرهێنەر و ئەکتەر نیشانەی ڕێزێکی زۆرە.
ئێستا هەردووکیان خەریکی پڕۆژەی نوێن؛ شالامێ بۆ “Dune 3” و نۆلان بۆ فیلمی “The Odyssey” ئامادەکاری دەکەن کە چاوەڕوان دەکرێت ببنە ڕووداوی گەورەی سینەمایی.

