zagros news agency

کەشناسی هەرێم: نمەباران و بارانی مام ناوەند دەسپێدەکات

 

ئەمڕۆ سێشەممە17-2-2026

کەش /ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو وە لە شەودا  نمەباران و بارانی مام ناوەند دەسپێدەکات لە ناوچەکانی ئێدارەی  زاخۆ وە پاشان کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە  بۆ سەرجەم ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر  و سەنتەری شار و پارێزگای سلێمانی لەگەڵ  ئەگەری کەمێک نمە باران لە باشووری هەرێم و ناوچەکانی گەرمیان لە کاتەکانی بەیانی زووی ڕۆژی چوارشەممە.

خێراى با / لەسەرخۆ (10-15)کم/ک

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا .

مەوداى بینین / لە نێوان (8-10) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما / بەرزترین پلەکانی گەرما بەگشتی بەرز دەبێتەوە بە ( 2-3 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر: 23 پلەی سیلیزی

پیرمام: 20 پلەی سیلیزی

سۆران: 19 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی

دهۆک: 21 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی.

 

 

 

سبەى چوارشەممە 18-2-2026

کەش/ ئاسمان  نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران بارینی پچڕ پچڕ لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان و ئەگەری نمە بارانێکی کەم لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەولێر لە کاتەکانی بەیانی زوودا .لە دوای نیوەڕۆ ئاسمان بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور دەگۆڕێت .

خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند ( 10 – 20 )  .

ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەگۆرێت.

مەوداى بینین /(8-9) کم

پلەکانی گەرما / بەرزترین پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 24 پلەی سیلیزی

پیرمام: 20 پلەی سیلیزی

سۆران: 19 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی

دهۆک: 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 28 پلەی سیلیزی.

 

17-2-2026

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی دامەزراوەی ‘ڤیزت کوردستان’ رادەگەیەنرێت

یاسین

تۆمەتبارێک دەستگیرا کرا

دڵشاد

له‌ ماوه‌ی ساڵێك سه‌گ 50 هەزار عێراقی گه‌ستووه‌

سەڵاح