zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات

 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2/18، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە جۆشوا هاریس هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە ، دۆخی گشتیی عێراق و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی فیدراڵ و هەرێم تاوتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز لە عێراق لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدراڵی و قەوارە و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان . حکومەتێک بێت کە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی عێراق بکات .
هەروەها جەختیان لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەیەکی بەهێز و سەرتاسەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە سەرۆکی حکومەت کرد بۆ چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران: لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئەلبورز حەوت فەرماندە و ئەنداممان کوژراون

یاسین

نوێترین پێشهاتەکانی مانەوە و ڕۆیشتنی سەڵاح لە لیڤەرپوڵ

یاسین

خولی ئەڵمانیا.. بوروسيا دۆرتمۆند لە دەرەوەی یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین