zagros news agency

هالی بێری و پەیامێک لەبارەی تەمەنی ٦٠ ساڵی

ئەستێرەی ئەمریکی هالی بێری لە لێدوانێکی بوێرانەدا ڕایگەیاند کە تەمەن نابێت ببێتە هۆکارێک بۆ دیاریکردنی تواناکانی مرۆڤ.

بێری کە تەمەنی بەرەو ٦٠ ساڵی دەچێت، دەڵێت: “تەمەن تەنها ژمارەیەکە لە کاتی لەدایکبوونمان پێمان دەدرێت، بەڵام ئێمە خۆمان بڕیار دەدەین کێین.”

ئەو باسی لەوە کرد کە وەک ژنێکی ڕەشپێست لە کاروانی هونەریدا ڕووبەڕووی جیاکاری زۆر بووەتەوە و ئێستاش کە دەگاتە ٦٠ ساڵی، تەمەنیش دەبێتە فشارێکی تر، بەڵام ئەو ناترسێت و بەردەوام دەبێت.

بێری بەم دواییانە لە فیلمی “Crime 101” لەگەڵ کریس هێمسوۆرس بەشداری کردووە و نیشانی دەدات کە هێشتا لە لوتکەی چالاکیدایە و ڕێگە نادات کۆمەڵگە سنوور بۆ سەرکەوتنەکانی دابنێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 19 کتێبی نوێ ناسێندران

ART

داهاتی “Gladiator 2” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

وەرزی دووەمی زنجیرەی “Dune: Prophecy” بەرهەمدێت

ART