رۆژنامه‌ی (عه‌ین ئیخبارییه)، پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی له‌نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان، بڵاوی كرده‌وه، له كۆی 12 لایه‌نی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ته‌نیا هادی عامری و موحسین مه‌نده‌لاوی، له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی مالیكی وه‌ك به‌ربژێری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ماونه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه، پێده‌چێ ئه‌م هه‌فته‌یه، یاخود ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه 23ی 2ی 2026، مالیكی به فه‌رمی له به‌ربژێربوونی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بكشێته‌وه، یاخود چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناوی كه‌سێكی تر بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ڕابگه‌یه‌نن.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندبوو: “ئه‌گه‌ر مالیكی بكرێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گشت هاوكارییه‌كانی سه‌ر عێراق ده‌بڕین.”
دوا به‌دوای ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ، ماڵی شیعه بوونه دوو به‌شه‌وه و به‌شێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن مالیكی به‌رده‌وام بێت، به‌شه‌كه‌ی تریشیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن مالیكی بكشیته‌وه و كه‌سێكی تر بۆ وه‌رگرتی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ربژێر بكرێت.

