zagros news agency

فەرمی یاریزانێکی ریال مەدرید توشی پێکان بووە

 

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە فەرمی لە پێگەی خۆیان بڵاویانکردەوە کە دانی سیبایۆسی ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەکەیان تووشی پێکانبووە لە یارییەکەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا.

یانەی شاهانە ئاشکرایکردووە کە پێکانەکەی سیبایۆس لە ماسولکەکانی قاچی راستیدایە، ئەوەش دوای پشکنینەکان ئاشکرا بووە و بەردەوامیش چاودێری چاکبونەوەی دەکرێت.

هەرچەندە یانە ئیسپانیەکە باسی لە کاتی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکەی نەکردووە بەڵام رۆژنامەی مارکا ئاشكرایکرد کە سیبایۆس نزیکەی حەوت هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەو یاریزانە بەشداری لە نۆ یاریی ریاڵ مەدرید ناکات لەم وەرزەدا و بە ئەگەری زۆریشەوە لە ناوەڕاستی مانگی چواری داهاتوو لەو پێکانە چاکدەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بێلینگهام تا چەند لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە؟

یاسین

کاتی ئاهەنگگێڕانی ریال مەدرید دیاریکرا

یاسین

یۆڤانتۆس گفتوگۆ لەگەڵ چاڤی دەستپێدەکات

یاسین