رێبوار حەمەلاو شوانى
حزبێكی نەتەوەیی وجەماوەری و دیموكراسیخواز و ئازادیخواز و ئاشیتخوازی وەك پارتی دیموكراتی كوردستان كە خوێن و گیانی لە پێناو چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسی و ئاشتی و ئازادی ومافەرەواكانی كوردوكوردستان لە رابردوو ئێستاش بەخشیووە و هەمیشە پێشەنگ وئاڵاهەڵگر بووە بۆ دیموكراسی ، هەرگیز دژی هەڵبژاردن یانیش سیاسەتی زۆرینەی خۆسەپاندن بووە و بەڵگە مێژوویی وكردەوەكانی لە 33 ساڵەی حكوومرانی وپێنج خوڵی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەماوەی رابردوو رەنگدانەوەی تەواوی بە سەر پرۆسەی سیاسی وبەهێزكردنی ئەزموونی حكوومرانی گەلی كوردستان هەبووە بەشێوەیەك زۆرجاران لەماف و كورسی ئەندام و دەنگدەرانی خۆی بەخشتیووە تا كو بنەماكانی دیموكراسی و سەنگ وپێگەی هەرێمی كوردستان بەهێزتر بێت .
بۆیە ، كەس ناتوانێت ئەو دیموكراسی و هەڵبژاردنەی كە پارتی و سەرۆك بارزانی بناغەدانەری و پارێزەری بووە بە خۆی بفرۆشێتەوە ، چونكە پارتی پێش هەموو بابەتێك لە پەرۆشی دیموكراسی و مافی هەموو پێكهاتەكان و ئایین وئاینزاكان و ئەو سیما جوانە پێكەوەژیانەئاشتیانەیە كە كوردستانی لە هەموو دوونیا جوان و سەرنجراكێشكردووە وبەپێچەوانەی هەندێك حزب ولایەنی بەرژوەندیخواز و خۆپەرست كە خەونی هەمیشەیان تەنها خزمەتكردنی خۆیان وبەرژوەندییە حزبیەكەیانە ، پارتی هەمیشە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و رەِوایە دوور لە دەستوەردانی وڵاتانی ناوچەكە و هەندێك حزب ولایەنی فاشیزمی دژە كورد‌و كوردستان لە عێراقدا .
بۆیە، پارتی دیموكراتی كوردستان لە رابردوو و ئێستاش دا گشت هەوڵەكانی خستۆتەگەڕ لە پێناو جێبەجێكردنی بنەماكانی دیموكراسی و باجی گەروەشی داوە بەتایبەت لە پرسێكی چارەنووسسازی وەك پرۆسەی هەڵبژاردن كە بەشێكە لێ و ئەو داواكارییەششی بۆ پرسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن هەیەتی ویست وداواكاری هەموو هەموو خەڵكی كوردستان جگە لەحزبە خۆپەرستەكان نەبێ لە پێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد وبێگەرد ودیموكراسیانەدا .
لێرەدا پرسیارێك دێتە ئاراوە ، بۆچی ئەو حزب ولایەنانەی كە ئێستا بەپەلە پەلەیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دیزاینكراوە و پێشتر ئامادە پێكراوەی نەیارانی كوردستان ؟ بۆچی باوەریان بە كورسی كۆتایی پێكهاتەكان نییە ،دیاركردنی ژەمارە كورسییەكان و لە نێوان ئەو لایەنانەی كەلەماوەی 15 ساڵی رابردوو وەك نەك وەك ئۆپۆزسێون بە بەڵكو وەكو جێبەجێكاری پلانی لێدانی قەوارەی هەرێمی كوردستان چ واتایەك دەگەێنێت ؟ بۆیە، پارتی باوەری تەواوی بە خەڵكی كوردستانە و چونكە لە رابردوو و ئێستاش دا باش ئەو راستییە دەزانن كە لە ناوخۆ و دەرەوەش كێ پارێزەری شكۆ و ئیرادە و دیموكراسی وقەوارەی یاسا و دەستووری و ماف و شایستەداراییەكاین هەرێمی كوردستانە بە بێ جیاوازی .
ئەوەی دەبینرێت ، ئەو راستییەیە كە ، یەكێتی و حزبە پاشكۆكانی تەنها هەڵبژاردنێكیان دەوێت كە لە دەرەوەی سنوورەكان ئامادە و دیزاینكرا بێت و وەك هەڵبژاردنەكانی پارێزگاكان لە كەركووك بە ویستی ئەوان ژمارەی دەنگ و كورسییەكانیان بۆ زیاد بكات ، ئەگینا باش ئەو راستیە دەزانن كە خەڵكی كوردستان هەتا ئەندام ولایەنگرانیشیان بەهۆی هەڵوێستە نانیشتیمانی و نە كوردانەكانیان بەرامبەر مافەرەواكانیان دەنگ و متمانەیان پێ‌نادرێت ، ئەوەش ئاماژەیە ، لە ئێستا و رابردووش‌دا یەكێتی و پاشكۆكانی هەرگیز لە گەڵ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و لەژێر چاودێری نەتەوەیەكگرتووكان و زڵهێزان وئەوروپادا نیین و تەنها لە رووی راگەیاندن و بەقسەی زڵ و بریقەدارە، بۆیە لە ئێستادا شێوان و چەواشەكاری و شلەژانیان پێوە دیارە بە تایبەت دوای ئەوەی پارتی هەموو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هێنایە سەر هێڵ بۆ ڕەتكردنەوەی ئەو هەڵبژاردنە دیزاینكراو و ساختەیەی دەستی نەیارانی كوردستان .
خواسته‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد ودیموكراسیانه بریتین :
یه‌كه‌م ،، پارتی هه‌ڵبژاردنی بێگه‌ردی ده‌وێت و هه‌میشه‌یش ئاماده‌یه
دووه‌م ،، چاره‌سه‌ركردن په‌نجه‌مۆری هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به بیانووی بێنه‌ما بێ به‌ش ده‌بن .
سێیه‌م ،، پێداچوونه‌وه به‌هه‌موو ئه‌و بریاره نایاساییانه كه بۆ دابه‌شكردنی كورسییه‌كان وبازنهكان كراون .
چواره‌م ،، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردن به چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووكان و وڵاتانی زڵهێز و یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئه‌نجام بدرێت
پێنجه‌م ،، ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له نێو باره‌گایی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ئه‌نجام بدرێـت .
شه‌شه‌م ،، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ماف و كورسیی پێكهاته‌كانی كوردستان وه‌ك مافێكی ره‌وا و ده‌ستووری و یاسایی كه پێشتر به یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستنیشانكراون .
حه‌وته‌م ،، پێوسته نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وانه‌ی شاره‌زاییان له ته‌كنۆلۆژیان و هه‌ڵبژاردن هه‌یه له نزیكه‌وه له نێو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌شدار و چاودێری بكه‌ن ،
به‌تایبه‌تی له‌كاتی ژماردنی ده‌نگه‌كان له وێستگه‌كان و ئینجا له‌كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان .
بۆیە، ئەو هەڵوێستەی پارتی لە پێناو ئەوە بوو تا هەڵبژاردنێك كە دەرەوەی ئیرادەی خەڵكی كوردستان بوو ، بە واتایەی ئەوەی ئەو دەنگ ومافانەی كە خەڵكی كوردستان بریاربوو بیدەن ، تەنها لە چوارچێوەیەكی رەمزی و رەواڵەتیی دەبوو، چونكە ئەنجام و ژمارەی كورسییەكان بۆ هەندێك حزب ولایەن پێشتر یەكڵاكرابوونەوە و دیاریكرابوون ، خواستی نەیارانیش ئەوە بوو كە لەدوای ئەو هەڵبژاردنە دۆخ و قەیرانی گەورە لە نێوان گشت حزب ولایەنەكان دروست بكرێت بە شێوەیەك كە پرۆسەی حكوومرانی و ئەزموون وداهاتووی هەرێمی كوردستان بكەوێتە قۆناغێكی مەترسیدار و ئاڵۆزەوە ،كه زه‌ررمه‌ندی سهڕهكیی خه‌ڵكی كوردستان و قه‌واره‌یه‌ك بوو كه به‌خوێن و خه‌بات و قوربانیدانی ده‌یان ساڵه هاتووته به‌رهه‌م.