zagros news agency

هه‌ولێر.. پێگه‌یه‌كی شوێنەواری كۆن لە باغلومناره‌ی هەولێر دۆزرایەوە

 

-زیاتر له‌ 100 كه‌لـله‌ی سه‌ری مرۆڤ و پاره‌ی کۆن و خڕخاڵ و ملوانکە و بازنێکی ئاسن و گۆزەی تێدایه‌

له‌ گه‌ڕه‌كی باغلومناره‌ی شاری هه‌ولێر له‌ كاتی كاركردن له‌ پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كاندا، پێگه‌یه‌كی شوێنه‌واری كه‌ گۆڕیكی به‌كۆمه‌ڵه‌ دۆزرایه‌وه‌‌ و زیاتر له‌‌ 100 كه‌لـله‌سه‌ری مرۆڤ و پاره‌ی كۆن و خڕخاڵ و ملوانكه‌ و بازنی ئاسن و گۆزه‌ی تێدایه‌.

به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری هه‌ولێر، له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا تیمی شوێنەواریی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر لە ناوچەی باغلومنارەی شاری هه‌ولێر پێگه‌یه‌كی شوێنه‌واری كه‌ گۆڕێکی بەکۆمەڵه‌ دۆزراوەتەوە كه‌ پێده‌چێت مێژووه‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌.

هه‌ر به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری هه‌ولێر له‌و شوێنه‌دا تا ئێستا پاشماوه‌ی زیاتر له‌ 100 كه‌لـله‌سه‌ری مرۆڤ و پارەی کۆن و دوو خڕخاڵی بڕۆنز و دوو مرواری ملوانکە و بازنێکی ئاسن و چوار پارچه‌ گۆزه‌ له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كاندا دۆزراونەتەوە و بۆ یەکلاییکردنەوەی ڕاستییەکانیش، نموونەی DNA ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ کراوە بۆ پشکنینی وردی زانستی.

هه‌ر به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری هه‌ولێر ئه‌و پێگه‌ شوێنه‌وارییه‌ لە نزیک شەقامێکی گەڕەکی باغلومنارەی شاری هەولێره‌ و له‌ كاتی كاركردندا کرێکارەکان ژمارەیەک ئێسکه‌سەری مرۆڤیان بینیوه‌ و دواتر تیمەکان ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه‌ و دوای کنەوپشکنینی پێگه‌كه‌ دەرکەوتووه‌ كه‌ شوێنەوارێکی مێژوویییه‌ و ژمارەیەک سکەی زیو  و زیاتر له‌ 100 کەلـلەسەری مرۆڤ و پارەی کۆن و دوو خڕخاڵی بڕۆنز و دوو ملوانکەی مرواری و بازنێکی ئاسن و چوار پارچەی گۆزە لەو ناوچەیە دۆزراوەتەوە.

No photo description available.

No photo description available.

May be an image of ‎puffball mushroom, mushroom and ‎text that says '‎20 ٧ 5ε NW امس ویB 13 BS C con 332 vm‎'‎‎

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سووریا دەستبەسەر نزیکەی 12 ملیۆن حەبی کەپتاگۆندا گیرا

سەڵاح

سێ پارێزگاری خۆرهەڵاتی کوردستان باس لە گرنگیی هەرێمی کوردستان دەکەن

سەڵاح

ده‌روازه‌ی سنووری قائم له‌ ڕۆژئاوای عێراق لەگەڵ سووریا به‌ ته‌واوی داخرا

سەڵاح