zagros news agency

ترەمپ: ئێران دەستبەرداری خواستە گڵاوەکانی نابێت

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 25/2/2026، بە کاتی کوردستان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا، لە کۆنگرێس گوتارێکی پێشکەش کرد و یەک کاتژمێر و 29 خولەک قسه‌ی كرد. ئەم گوتارە لە ئەمەریکا گرنگییه‌كی زۆری پێ ده‌درێت و به‌ (گوتاری یەکگرتن) ناسراوه‌ و گوتارێکی ساڵانەیە و لە بەردەم هەردوو ئەنجوومەنی پیران و نوێنەران لە بینای کاپیتۆڵ پێشکەش دەکرێت، سەرۆکی وڵات ئەجێندای کارەکانی خۆی بۆ كۆنگرێس ده‌خاته‌ ڕوو.

لە گوتارەکەدا تره‌مپ هێرشێکی زۆری كرده‌وه‌‌ سه‌ر ئێران و باسی ڤه‌نزوێلا و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكای كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆتاییهێنان به‌ جه‌نگی ئۆكراینا و ڕووسیا چڕ كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مانەی خوارەوە، گرنگترین خاڵەكانی گوتاره‌كه‌ی تره‌مپە كه‌ له‌ كۆنگرێس پێشکەشی کرد:

ـ هیچ کات ناهێڵین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

ـ ئێران گەشەی بە مووشەکەکانی داوە و دەتوانێت ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ ئەورووپا، لە ئایندەشدا دەبێتە هەڕەشە بۆ سه‌ر ئەمەریکا

ـ ئێران دەستبەرداری خواستە گڵاوەکانی نابێت.

ـ لە هێرشەکەی هاوینی رابردوو به‌ ئێرانمان گوت ئەگەر خەریکی پرۆگرامی ئەتۆمی بێت، چی لێ دەکەین.

ـ دەمەوێت لەگەڵ ئێران بە رێککەوتن کێشەکان چارەسەر بکەین، رێگە نادەین گەورەترین پشتیوانی تیرۆر لە جیهاندا ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم.

ـ ئێران لە خۆپیشاندانەکاندا 32 هەزار هاووڵاتیی خۆی کوشتووە

ـ گەلی ئەمەریکا ئێستا لە هەموو کات گەورەتر، باشتر، دەوڵەمەندتر و بەهێزترە

ـ هێشتا هیچتان نەبینیوە، ئەمە سەردەمی زێڕینی ئەمەریکایە

ـ لە نۆ مانگی ڕابردوودا نەمانهێشتووە یەک کۆچبەری نایاسایی پێی بخاته‌ ناو ئەمەریکاوه‌

ـ دیموکراتەکان ویستیان ئەمەریکا وێران بکەن، بەڵام ڕێمان لێ گرتن

– ڕێژەی کوشتن لە ئەمەریکا له‌ مانگی رابردوودا کەمترین ڕێژەی 125 ساڵی ڕابردوو بووە

ـ تەنیا دوای دوو مانگ لە دەستگیرکردنی مادۆرۆ، ڤەنزوێلا 80 ملیۆن بەرمیل نەوتی بۆ ئەمەریکا ناردووە

ـ بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمەریکا بەرز بووەتەوە بۆ 600 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە

– بەڵێنەکەی خۆمم بردە سەر و ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی گەیشتووەتە بەرزترین ڕێژه‌

ـ دیموکراتەکان بوونە مایەی گرانبوونی نرخی هەموو شتێک

ـ کار دەکەم بۆ ئەوەی شەڕی ئۆکراینا کۆتایی پێ بێت

ـ بارمتەکانی ئیسرائیلمان گه‌ڕانده‌وه‌ و ئێستاش نۆرەی ئەوەیە تەرمەکان بگه‌ڕێنینه‌وه‌

ـ لە 10 مانگی یەکەمی ویلایەتەکەم کۆتاییم بە هەشت شه‌ڕ هێنا

ـ نابێ هیچ دەوڵەتێک گومان لە گەورەیی ئەمەریکا بکات

ـ بەهێزترین سوپامان هەیە لە جیهاندا، هیوادارین وامان لێ نەکەن بەکاری بهێنین

ـ دەستگیرکردنی مادۆرۆ یەکێک بوو لە کارە هه‌ر گەورەکان

ـ بەهۆی ئەو هەڵمەتەی ئەنجاممان داوه‌ وامان کردووە مادەی هۆشبەر کەمتر بێتە ناو ئەمەریکا

ـ لەگەڵ سەرۆکی تازەی ڤەنزوێلا کار دەکەین بۆ ئەوەی هەردوولا دەستکەوتی ئابووریمان هەبێت

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی ژووری بازرگانیی تاران: بانکی ناوەندیی ئێران ئێرانی تووشی کێشەی ئابووری کردووە

یاسین

لالیگا.. ئوساسونا شکستی بە بارسای پێشەنگ هێنا

یاسین

تورکیا: ٢٣٤ سەرکردەی گرووپی تاوانکاری و بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران

سەڵاح