ەکتەری ناوداری ئەمریکی تۆم هانکس، کە ئێستا لە تەمەنی 69 ساڵیدایە، ئامادەکاری دەکات بۆ بەرجەستەکردنی یەکێک لە گرنگترین کەسایەتییە مێژووییەکانی ئەمریکا کە ئەویش سەرۆک “ئابراهام لینکۆلن“ـە.
ئەم فیلمە تەنیا کارێکی مێژوویی ئاسایی نییە، بەڵکو تێکەڵەیەکە لە نێوان نواندنی ڕاستەقینە و تەکنیکی ئەنیمەیشنی (stop-motion). چیرۆکی فیلمەکە لە ڕۆمانی (Lincoln in the Bardo)ی جۆرج ساوندەرزەوە وەرگیراوە و تیشک دەخاتە سەر پەیوەندییەکی قووڵ و پڕ لە ئازاری نێوان لنکن و کوڕە کۆچکردووە ١١ ساڵانەکەی.
ئەوەی ئەم هەڵبژاردنە سەرنجڕاکێشتر دەکات، پەیوەندییەکی خوێنیی نێوان تۆم هانکس و دایکی ئابراهام لینکۆلنە، کە هانکس یەکێکە لە نەوە دوورەکانی “نانسی هانکس”، ئەمەش ڕەهەندێکی شەخسی بە ڕۆڵەکە دەبەخشێت.
هانکس لە ڕێگەی کۆمپانیای (Playtone) بەشداری لە بەرهەمهێنانی فیلمەکەدا دەکات و دەرهێنەر “دوک جۆنسن” کە پاڵێوراوی ئۆسکارە، ئەرکی دەرهێنانی لە ئەستۆ دەگرێت.
فیلمەکە بە قووڵی باس لە چەمکەکانی وەک خەم و هاوسۆزی مرۆڤ دەکات لە ڕێگەی کارەکتەرە زیندوو و مردووەکانەوە.
تۆم هانکس پێشتریش ڕۆڵی کەسایەتیی مێژوویی وەک واڵت دیزنی و سۆلینبێرگەری بینیوە. بڕیاریشە هانکس لە ساڵی 2026 بە دەنگی “وودی” لە فیلمی (Toy Story 5) بگەڕێتەوە سەر شاشەکان.

