بڕیارى ئەنجوومەنى پارێزگاى دیالە بۆ بەقەزابوونى گوڵالە خانەقینیەکانى توڕەکردووە و لایەنە سیاسیە کوردەکانیشى یەک خستوە، دەڵێن، ئەم بڕیارە ناحەقە و نا دەستورییە و به‌رپرسی لقی پارتی له خانه‌قینیش زانیاری ده‌خاته‌روو.
له‌هه‌نگاوێكدا ئیداره‌ی پارێزگای دیاله ده‌یه‌وێت چه‌ند ناحیه‌یه‌كی سه‌ر به‌قزای خانه‌قین به‌مه‌به‌ستی دابڕینیان له‌شاره‌كه بكاته قه‌زا ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه،
ئەکبەر حەیدەر، به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ زاگرۆس، گوتی: ” بڕیاریی بە قەزاکردنی گوڵاڵە نا دەستووری و نایاساییە ئەم ناوچانە ناوچەی کوردستانین، لەدەستووریش ئاماژەی پێدراوە ئەم ناوچانە کێشە لەسەرن، بۆیە دەبێت لە رووی ئیدارەوە دەبێت بە هاوبەشی بەڕێوەببرێن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌م ناوچانه كوردستانین راسته له ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانن، به‌ڵام به‌پێی مادده‌ی 140 ئه‌م ناوچانه جێناكۆكن و ده‌بێت به‌هاوبه‌شی ئیدارهبدرێن.

