zagros news agency

پێکانی بەرگریکارانی ڕیاڵ مەدرید بووتە مەتەڵێکی سەیر

ڕیاڵ مەدرید ئێستا لەوپەڕی قەیرانی بێ بەرگریکاری دڵی بەرگریە،کە ئەم نەهامەتیەنە هاواری لە ئاربێلوا هەستاندوە و ڕاهێنەرەکە پێکانی بەرگریکارەکانی لێبۆتە مەتەڵێکی سەیر و کەس باوەڕ بەوە ناوکات لەنێو پێکراوەکانی ڕیاڵ مەدرید ڕوودەدات.

هەفتەی ڕابردوو ئەسێنسۆ بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ کاماڤینگا بەپەلە گواسترایەوە نەخۆشخانە،هاوسن ناڵەی دێت بەدەست پێکانەوە و مێلیتاویش ماوەیەکە دابڕاوە بەهۆی پێکانەوە،سەبارەت بە تیپی کاستیاش هەردوو بەرگریکارەکەی دڵی بەرگری دووچاری پێکان بوونە
ڤاڵدیبیناس بەهۆی پێکانی ئەژنۆوە دوورکەوتۆتەوە و خوان مارتینێزیش بەهۆی پێکانەوە دابڕاوە.

ئێستا تەنها ئەلابا و ڕۆدیگیێر ناویان هەیە لەدڵی بەرگری یاری بکەن و پێکانیان نەبێت،کە پێی زانیاریەکان بۆ یاریەکەی بەرامبەر خێتافی ئاربێلوا دەیەوێت چوامینی بگەڕێنێتەوە دڵی بەرگری بەپشت بەستن بەو تەکنیکەی یاریزانەکە هەیەتی لە بەگری کردندا.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤینی دووبارە شکستی هێنا لەبەرامبەر پێرێز

یاسین

مووچەی لیڤاندۆڤسکی قەیرانەکانی بەرشەلۆنە زیاد دەکات

یاسین

وەرزش وەك ئامڕازێك بۆ خۆناساندنی نەتەوە

یاسین