zagros news agency

بارسێلۆنا پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

 

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی بارسێلۆنای ئێسپانی ئاشکرایان کرد ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی ئەستێرەی پۆڵەندی تیپەکەیان دووچاری پێکان هاتووە،کە بۆیاری داهاتووی یانەکەیان ناتوانێت بەشداری بکات.

لە بەیاننامەکەدا بارسێلۆنا ڕایگەیاند دوای تەواو کردنی یاریەکەی دوێنێ لیڤاندۆڤیسکی،کە بەیەدەگ یاری کرد و گۆڵێکی تۆمار کرد بەرامبەر ڤیاڕیاڵ هەستی بە ئازار کردوە و لە پشکنینەکان پێکانی دەرکەوتووە.

ئەوەی جێگای سەرنجە یاری داهاتوو بارسێلۆنا بێبەش دەبێت لە تواناکانی لیڤاندۆڤیسکی،کە لە یاری گەڕانەوەی جامی شای ئیسپانیا ڕووبەڕووی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە و یاری چوونیش ئەتلەتیکۆ بە چوار گۆڵی بێوەڵام براوە بووە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوشێوەی پڕۆژەی ئاوی خێرای هەولێر حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی ستراتیژی گواستنەوەی ئاوی دووكان – سلێمانی جێبەجێ دەکات

یاسین

ئیسڕائیل هێزەکانی دەکشێنێتەوە، ئیسرائیل ده‌ڵێت یەک هەنگاو لە سەرکەوتن دوورە

سەڵاح

لەم وڵاتە دۆلار و دینار بە یەکەوە گران دەبن

سەڵاح