zagros news agency

دەیان کەشتیی نەوتهەڵگر لە ئاوەکانی کەنداوی فارس لە جووڵە وەستان

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژی یەکشەممە بە پشتبەستن بە ماڵپەڕێکی چاودێریی هاتوچۆی دەریایی، هەواڵی مانەوە و وەستانی دەیان کەشتیی نەوتهەڵگری لە ئاوەکانی کەنداوی فارس بڵاو کردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە “لانی کەم ١٥٠ کەشتیی نەوتهەڵگر” کە تانکەرەکانی گواستنەوەی نەوتی خاو و گازی شل لەخۆ دەگرێت، لە ئاوەکانی کەنداوی فارس لە نزیک گەرووی هورمز لەنگەریان گرتووە و لە جووڵە وەستاون.

ڕۆژی شەممە و دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هێزی دەریاییی سوپای پاسداران هۆشدا‌ریی دا کە ڕێگری لە تێپەڕبوونی کەشتییەکان بە گەرووی هورمزدا دەکات.

بەگوێرەی نووسراوەکەی ڕۆیتەرز، ئەم تانکەرانە لە نزیک بەرهەمهێنەرە گەورەکانی نەوتی خاو و گاز وەک عێراق، سعوودیە و قەتەر لەنگەریان گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری نەوتی عێراق : هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ٩٣ ملیۆن بەرمیلەوە دابەزیوە بۆ ١٠ ملیۆن

گوران

زیقار… پێنج كه‌س به‌ تای خوێنبه‌ربوون مردوون و 31 حاڵه‌تی دیكه‌ش تۆمار كراون

سەڵاح

پۆلسی هەولێر: ئەو کەسەی تەقەی کرد و سێ کەس کوژران، دەستگیر کرا

سەڵاح