ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامی سەرۆک بارزانی لە 30ـیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان

 

بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بەڕێزان/ سەرنووسەر و كارمەندان و ستافی گۆڤاری گوڵان

بەبۆنەی 30ـیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و تەواوی كارمەندان و ستافی گۆڤاری گوڵان و خوێنەرانتان دەكەم.
گۆڤاری گوڵان لە میانەی پابەندبوونی بە بنەما نەتەوەیی و نیشتمانییەكان توانیویەتی بە شێوەیەكی زۆر پیشەییانە خزمەتی رۆژنامەگەریی كوردی و، بیری نەتەوەیی و نیشتمانی كوردستانی بكات و، هەوڵیداوە سەكۆیەك بێت بۆ بڵاوكردنەوەی كلتووری تەبایی و لێبوردەیی و پێكەوەژیانی نێوان تەواوی ئایین و نەتەوە جیاوازەكانی كوردستان و، هەموو كاتێكیش گوڵان ناوەندێكی ئازاد بووە بۆ كۆكردنەوەی بیروبۆچوونی جیاوازیی دەستەبژێر و پسپۆرانی ناوخۆ و دەرەوە.

بەم بۆنەیەوە جارێكی دیكە سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونتان دەكەم، هیوادارم زیاتر پابەندبن بە پرانسیپە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان، و رۆڵێكی زیاتر بگێڕن لە بڵاوكردنەوەی كلتووری لێبوردەیی و پێكەوەژیانی نەتەوە و ئایینە جیاوازەكانی كوردستان، باشتر دەرگاتان واڵا بكەن بۆ كۆكردنەوەی بیربۆچوونە جیاوازەكان، هیوای سەركەوتن و بەردەوامی زیاترتان بۆ دەخوازین.

مسعود بارزانی
20ی نیسانی 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

یاسین

چاودێریی دارایی عێراق؛ لە مانگی داهاتوو لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە وردبینی نابێت

سەڵاح

ئەحمەد داوودئۆغلوو، گەیشتە هەولێری پایتەخت

سەڵاح