zagros news agency

یه‌كێتیی مامۆستایان: داوا ده‌كه‌ین پشووی خوێندن درێژ بكرێته‌وه‌

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ی 3ی 2026، مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی سەبارەت بە پشووی خوێندن بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌: “یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان داوا دەکات کە بەهۆی بارودۆخی ناوچەکە و بەردەوامی شەڕ و ململانێەکان، پشووی خوێندن درێژ بکرێتەوە، ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستن و سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان.”

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: “هەروەها یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان داوا لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە ڕۆژی شەممەی داهاتوو کەوا بڕیارە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت سەبارەت بە پشووی خوێندن، بۆیە داواکارین بە درێژکردنەوەی پشووی خوێندن تا کاتێکی نادیار.”

هەواڵی پەیوەندیدار

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” دیاریکران

یاسین

ترەمپ: گفتوگۆکانمان لەگەڵ تاران باشن

گوران

گوترێس داوای ڕاگرتنی خوێنڕشتن لە سووریا دەکات

سەڵاح