zagros news agency

هاکان فیدان ناڕەزایەتیی تورکیای گەیاندە ئێران

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بەهۆی بەئامانجگرتنی خاکی تورکیا ناڕەزایەتی و هەڵوێستی وڵاتەکەی گەیاندە تاران. فیدان ڕایگەیاند کە ئێران بە مووشەکێکی بالیستیکی خاکی تورکیای کردووەتە ئامانج و ئەمەش جێگەی سەرکۆنەکردنە. وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بە زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کرد و جەختی کردەوە کە دەبێت هەموو لایەک لە بڵاوبوونەوەی شەڕ و پێکدادان خۆیان دوور بگرن.
مووشەکێکی بالیستیکی کە لە ئێرانەوە هاوێژرابوو، دوای بڕینی سنوورەکانی عێراق و سووریا، لە ناو خاکی تورکیا و لە نزیک بنکەی سەربازیی ئینجیرلیکی ناتۆ، لەلایەن سیستەمی دژەمووشەکی ناتۆوە خرایە خوارەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گواردیۆلا هۆشداری دەداتە تیپەکەی

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ کەمتر لە 92 دولار دابەزی

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح