zagros news agency

کۆمپانیای ئەپڵ نەوەیەکی نوێی ئایپادی راگەیاند

 

ئەپڵ بە فەرمی نەوەی نوێی iPad Air بە چیپی M4 ڕاگەیاند. هەرچەندە دیزاینی دەرەکی هیچ گۆڕانکارییەکی زۆری تێدا نییە، بەڵام لە ناوەوە هەندێک باشترکراوی گرنگ هەیە هەروەها داواکاری پێشوەختە لە 4ی ئازار 2026 دەستپێدەکات و لە 11ی ئازار دەگاتە بازاڕ.

بە چیپی M4 خێرایی ئایپادەکە نزیکەی 30٪ زیاد دەکات و ڕامیش بەرزکراوەتەوە بۆ 12GB. هەروەها پشتگیری Wi-Fi 7 و Bluetooth 6 دەکات و لە مۆدێلی Cellular دا مۆدێمی نوێی C1X بەکاردێت کە خێرایی 5G زیادتر دەکات و وزەی کەمتر بەکاردهێنێت.

لە ڕووی دەرەکییەوە هەمان شێوەی پێشووی هەیە: شاشەی LCD بە 60Hz، کامێرای 12MP و Touch ID لەسەر دوگمەی پاوەر. هەروەها پشتگیری Magic Keyboard و Apple Pencil Pro دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

قاسم ئەعرەجی: چەکی پێشمەرگە یاساییە و کۆنترۆڵکردنی چەک هێزەکانی دەرەوەی دەستوور دەگرێتەوە

یاسین

گۆڕانی رەنگی دەریاچەیەکی یۆنان بۆ پەمەیی زانایان سەرسام دەکات

یاسین

سەلوان مۆمیکا کوژرا

سەڵاح