zagros news agency

هێزوخۆڕاگری كوردستان به‌رامبه‌ر دوژمنه‌ وه‌لائیی وتیرۆریسته‌ مورته‌زه‌قه‌كان

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

 

چه‌ند ساڵێكه‌ گرژی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل و ئێران گه‌یشته‌ قۆناغی ئه‌مرۆی هێرش به‌رفراوانی سه‌ربازی ، له‌و نێوه‌دا عێراق له‌گه‌ڵ هۆشدارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ خۆ دووركردنه‌وه‌ له‌ تاران و بێ لایه‌نی به‌ڵام نه‌یتوانی كۆنترۆڵی هه‌زاران میلیشیایی ولائیی له‌ ژێر فه‌رمانی ئێران بكات ، له‌و ڕووه‌وه‌ ، چه‌ند ساڵێكه‌ نه‌ك ئه‌و گروپ و میلیشیایانه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ وئه‌مه‌ریكاوهاوپه‌یمانی بوونه‌ته‌ سه‌ر ئێشه‌ به‌ڵكو دوژمنایه‌تییه‌كی سه‌رسه‌ختانه‌ی گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن ، ئه‌ویش به‌ڕێگه‌ په‌لاماردانی تیرۆریستی مووشه‌كی و درۆنی بۆمبرێژكراو و ئینجا دروستكردنی فشاری سیاسی و ئابووری بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ،

بێ ده‌نگی حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌ڵاماردانه‌ تیرۆریستیانه‌ بۆ سه‌ر گه‌لی كورد وپایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان وئێستا به‌رفراوانبوون بۆ شاره‌كانی سلێمانی و دهۆك وچه‌ند  دیكه‌ی كوردستان و به‌تایبه‌تی شوێنه‌ ئابووری و سڤێل، وگه‌شتیاریی ئاماژه‌یه‌كی روونه‌ بۆ دوژمنكاری به‌رامبه‌ر به‌ كوردوكوردستان

ئه‌و گروپه‌ میلیشیا له‌ یاسا ده‌رچووانه‌ ، خراپتر له‌ داعشی تیرۆریستی به‌ ئاشكرا و له‌پێناو ده‌ستخۆشی ئاغاكانیان له‌ ئێران به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان بۆ ئه‌و په‌لاماره‌ تیرۆریستیانه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌ێنن ، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هیچ به‌رپرسێكی حكوومه‌ت و ئه‌منی له‌ به‌غدا بوێری ئیدانه‌كردن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ ئه‌و میلیشیا تیرۆریست و نایاساییانه‌ نییه‌

ئه‌و گروپانه‌ی كه‌ هه‌ر كامیان ناوی خوێن و ئه‌شكه‌وت و سه‌یروسه‌مه‌ریان به‌خۆیانه‌وه‌ لكاندووه‌ ، خۆیان به‌گروپی وه‌لایی ده‌بینن ، ئه‌و شه‌ڕه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكاو ئێرانیان قۆستۆته‌وه‌ بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری كوردستان چه‌ند ساڵێكه‌ به‌ درۆن و مووشه‌ك په‌ڵاماری شاره‌كانی كوردستان ده‌ده‌ن و تائێستا چه‌ندین كه‌س شه‌هید و بریندار بووه‌ وجگه‌ له‌زیانی ئابووری

وێرای ئه‌و راستییه‌ی كه‌ گه‌لی كورد و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان له‌ رابردوو و ئێستاشدا هه‌میشه‌ رایگه‌یاندووه‌؛ هه‌رگیز نابێته‌ به‌شێك له‌و شه‌ڕه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران؛ به‌ڵام ئه‌و گروپه‌ میلیشیا مورته‌زه‌قه‌ تیرۆریسته‌ ولائییه‌كانی ئێران كه‌ خۆیان به‌حه‌شد ناساندووه‌ ، چاویان به‌ سه‌ركه‌وتن وسه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی كوردستان و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت و ئه‌و شه‌ریان به‌ ده‌رفه‌ت زانیووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رق و كینه‌یان به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد ده‌ربخه‌ن  و شكستی 23 ساڵ حكوومڕانیان له‌ عێراق پێ په‌رده‌ پۆش بكه‌ن

به‌دڵنییاییه‌وه‌ ئه‌و په‌لاماره‌ تیرۆریستیانه‌ ، هیچ پاساوێكی سیاسی و سه‌ربازی هه‌ڵناگرێت ، جگه‌ له‌ ڕق ئه‌ستووری و دوژمنایه‌تی ئه‌و گروپ  و میلیشیا له‌ یاسا ده‌رچووه‌ تیرۆریستانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی ؛ چونكه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو زۆرجار هه‌وڵیان دا ژێر خانی وزه‌ی كوردستان په‌ك بخه‌ن و یانیش كار بۆ تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن و چه‌ند جاریش هێرشیان بۆ سه‌ر وێستگه‌كانی كاره‌بای كوردستان دا ، به‌ڵام خه‌ونه‌كانیان نه‌هاته‌دی

له‌ماوه‌ی رابردوو ، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌و راستییه‌ بووه‌ تا ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان دروست بكه‌ن و ناسه‌قامگیری و نائارامی دروست بكه‌ن، له‌ ساڵی 2014 ش هه‌مان ئه‌و گرووپانه‌ بوون كێشه‌یان بۆ قووت و بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دروستكرد و ئینجا له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ریش پیلانی نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌یره‌و كرد ، به‌ڵام سه‌ریان له‌چیا سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستان   ، ئه‌وه‌ش دوژمنكارییه‌كانی ئاشكرایه‌ به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد

هه‌موو ئه‌و په‌لاماردانانه‌ی رابردوو وئێستاشدا ، له دوای هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كانی داعش وه‌ك زنجیره‌یه‌كی پێكه‌وه‌ گڕێدراوه‌ ” كه‌ له‌لاین ئه‌و تاقم و گروپه‌ میلیشیا تیرۆریسته‌ ولائییانه‌ سه‌ر به‌ ئێران به‌ناوی به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ كه‌ به‌ره‌ی موقاوه‌له‌ن له‌راستیدا دژی گه‌لی كورد و قه‌واه‌ری هه‌رێمی كوردستان په‌یره‌وی لێ ده‌كه‌ن

دوژمنانی كوردستان به‌ بێ جیاوازی په‌لاماری هه‌موو گه‌لی كورد و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن ، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی رابردوودا ، هه‌وڵی زۆریان دا لێكترازان له‌ نێوماڵی كوردستانی دروست بكه‌ن ، به‌ڵام ئێستا ئیتر بێ ئومێد بوون ، چونكه‌ گه‌لی كورد له‌كاته‌سه‌خته‌كاندا هه‌رچه‌نده‌ ناكۆكیی سیاسیشیان هه‌بێ ، ئه‌و ده‌بن به‌یه‌ك ده‌نگ و بۆیه‌ ئێستا به‌ یه‌ك چاو هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر هه‌موو كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی

[3/9/2026 10:25 AM] Rebwar Shwani: ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه‌ ، ده‌سه‌لاتی به‌غدا شكستخواردوو و له‌رۆكه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و تاقم و گروپه‌ تیرۆریست و نایاسایانه‌ و چونكه‌ هه‌م خاوه‌ن چه‌ك و مووشه‌ك و درون و پاره‌یه‌كی زه‌به‌لاحن كه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ بۆیان دابین  ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی و هێرش بۆ سه‌ر گه‌لی كورد و ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانان له‌ناوچه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ رابردووش چه‌ندین جار هۆشداری توندله‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ دراوه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا به‌ڵام هیچ ئه‌نجامی نه‌بووه‌

زيادبوونى هێرش وپه‌لاماردانه‌كان بۆ سه‌ر كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ و شوێنه‌ سڤیل و ئابوورییه‌كانی كوردستان و شه‌هیدكردنی كورد ، ئاماژه‌یه‌كی روونن بۆ ئه‌وه‌ی پێده‌چێت عێراقیش چیتر نه‌توانێت یانیش ڕووبه‌رووی ئه‌و تاقم و گروپه‌ تیرۆریستانه‌ ببێته‌وه‌ و پێده‌چێت عێراقیش پێی خۆش بێت تا ئه‌و تیرۆریستانه‌ ئارامی و سه‌قامگیری كوردستان تێك بده‌ن ووه‌ك چۆن له‌ رابردووشدا چه‌ندین جار هێرشیان كرده‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌ كاردانه‌وه‌ هه‌ربوو .

ده‌بێ دوژمنان و نه‌یاران و مورته‌زه‌قه‌ تیرۆریسته‌كان ئه‌و راستییه‌ بزانن ، په‌لاماردانی كوردستان ناتوانێ ئیراده‌ی پۆڵاینی كوردستان بشكێنێت به‌ڵكو به‌هێزتری ده‌كات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و له‌ناوبردنی تیرۆریستان و مێژوویی تێكشكاندنی داعشیش گه‌واهیده‌ره‌

هێرش وپه‌لاماردانی كوردستان هه‌ر له‌ هه‌ولێره‌وه‌ تا سلێمانی ، جگه‌ له‌وه‌ی توانی ته‌بایی و یه‌كڕیزی كوردستان به‌هێزتر بكات ، به‌ڵكو به‌ دوژمنانی كوردستانی گوووت به‌زاندنی هێلی سوور وسه‌روه‌ری قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تكراوه‌یه‌ و نه‌یارانی كوردستان تێكشكان و پووكانه‌وه‌ی خۆیان ده‌بینن و كوردستانیش هه‌ر به‌ سه‌قامگیری و ئارامی ده‌بینێته‌وه‌

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ پارتی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکات؟

دڵشاد

قەیران و دەرفەت

دڵشاد

سەرۆک بارزانى و پەیامى تەبایی و ئاشتى لە جزیرێ بۆتان

سەڵاح