zagros news agency

گەڕانەوەی زیاتر لە ٨٠ هەزار پەنابەری سووری لە لوبنانەوە بۆ وڵاتەکەیان

دوای کەمبوونەوەی شەڕ و ئارامبوونەوەی بارودۆخ لە زۆربەی شارەکانی سووریا، زیاتر لە ٨٠ هەزار پەنابەری سووری، کە لە لوبنان نیشتەجێ بوون، لەسەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵەوە گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکانیان.

سێلین شمێت، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم ئامارەی بڵاوکردەوە و تیشکی خستەسەر ئەوەی کە زۆربەی ئەو گەڕاوانە خەڵکی ناوچەکانی دیمەشق، حەلەب، حەما، حمس و دەرعان، دوای ئارامبوونەوەی ناوچەکەنیان گەڕاونەتەوە.

هەرچەند کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگاداری داوە کە ئارامبوونەوەکە هەنگاوێکی ئەرێنیە، بەڵام هێشتا کێشەی ئەمنی و نەبوونی خزمەتگوزاریەکان هەڕەشەیە بۆ ژیان لەم ناوچانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیمارات نێوەندگیری لەنێوان سووریا و ئیسرائیلدا دەکات

یاسین

سوپای پاسداران هەواڵی دروست‌کردنی جۆر درۆنێکی نوێی بڵاو کردەوە

سەڵاح

ئێران داهاتی پڕۆژە بودجه‌ی ئەمساڵی خستە سەر هاووڵاتیان

یاسین