بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ماڵپەڕی Worldostats، وڵاتی عەرەبستانی سعوودی بە جیاوازییەکی زۆر و بە خاوەندارێتی ٦٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدایە.
لە پلەی دووەمدا، وڵاتی میسر دێت کە خاوەنی ٣٧٢ فڕۆکەیە، و تەنها بە جیاوازی ٣ فڕۆکە، عێراق بە پلەی سێیەم دێت کە خاوەنی ٣٦٩ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە. هەروەها وڵاتی ئوردن بە ٣٦٦ فڕۆکە لە پلەی چوارەم و ئیمارات بە ٣٦٣ فڕۆکە لە پلەی پێنجەمدایە.
پلەکانی تری ڕیزبەندییەکە بەم شێوەیەن: قەتەر (٣٦٠ فڕۆکە)، کوەیت (٣٥٧ فڕۆکە)، جەزائیر (٢٤٠ فڕۆکە)، مەغریب (٢٣٧ فڕۆکە)، و لە کۆتا پلەی لیستەکەدا وڵاتی تونس دێت کە خاوەنی ٢٣٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە.
هەواڵی داهاتوو

