zagros news agency

بە درۆن هێرشکرایە سەر ژێرخانی وزەی کوەیت و سعوودیە

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی ئاداری 2026، هەریەک لە کوەیت و سعوودیە رووبەڕووی زنجیرەیەک هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوونەوە کە ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاریی هەردوو وڵاتەکەی کردە ئامانج و بەهۆیەوە زیان بە تۆڕەکانی کارەبا گەیشت و هەوڵی بەئامانجگرتنی کێڵگە نەوتییەکانیش درا.

گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبا و ئاو و وزەی نوێبووەوەی کوەیت، رایگەیاند، “کەوتنەخوارەوەی پارچەی فڕۆکە تێکشکێنراوەکان بووەتە هۆی لەکارکەوتنی شەش هێڵی گواستنەوەی وزەی کارەبا لە چەند ناوچەیەکی جیاوازدا.”

گوتەبێژەکەی وەزارەتی کارەبای کوەیت، فاتیمە عەباس جەوهەر حەیات، ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە بووەتە هۆی پچڕانی بەشێکی کارەبا و دروستبوونی کێشە لە تۆڕی کارەبای نیشتمانیدا، بەڵام هاوکات دڵنیایی دا کە دۆخی کارەبا و ئاو لە وڵاتەکەدا بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵدایە.

لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی بەرگریی سعوودیە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، توانیویانە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی ناوچەی “روبعولخالی” بپێکن و تێکیان بشکێنن، بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو فڕۆکانە بە ئاراستەی کێڵگەی نەوتی “شەیبە” لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە دەفڕین و پێش گەیشتنیان بە ئامانجەکەیان، خرانە خوارەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانی لە بەرژەوەندیی مالیکی کشایەوە

یاسین

خولی ئەڵمانیا.. بایرن میونشن گۆڵبارانی بۆخۆمی کرد و هاندەرانی ئاشتکردەوە

یاسین

به‌رده‌ڕه‌ش… 83 قوتابخانه‌ دروستكراون و نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه‌

سەڵاح