zagros news agency

سوودانی بۆ ماکرۆن: عێراق هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئەنجامدا. لە پەیوەندییەکەدا باس لە دواین پەرەسەندنە سەربازییەکانی ناوچەکە و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاگربەست کرا.
سوودانی جەختی کردەوە کە عێراق هیچ هەوڵێک درێغی ناکات بۆ هێنانەدی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بەو شەڕەی کە دوای هێرشکردنە سەر ئێران دەستی پێکردووە و بووەتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی درێژخایەنی ناوچەکە.
سوودانی هێرشەکانی سەر سەروەریی خاکی عێراقی ڕەتکردەوە کە بووەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە ئەندامانی حەشدی شەعبی و ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە بۆ تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتییە.
سوودانی هاوسۆزی خۆی دەربڕی بۆ کەوتنی قوربانی لە ڕیزەکانی هێزە فەرەنسییەکان لە پارێزگای هەولێر کە وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەوێدان. جەختیشی کردەوە کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکرێت بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی.
سەرۆکی فەرەنسا ستایشی ڕۆڵی گرنگی عێراقی کرد لە ئاسانکاری بۆ لێکتێگەیشتنە نێودەوڵەتییەکان و پشتگیری وڵاتەکەشی بۆ هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ڕێگری لە پەرەسەندنی دۆخەکە دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هەماهەنگی: چوار سەرۆکایەتییەکە رێککەوتن یاسای حەشدی شەعبی دوابخەن

یاسین

بانکی ناوەندیی عێراق: قەبارەی دراوی بڵاوکراوە بۆ زیاتر لە 112 تریلیۆن دینار بەرزبووەتەوە

گوران

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: دابەزینی تێچووی گواستنەوە ڕەنگدانەوەی لەسەر نرخەکان دەبێت

سەڵاح