zagros news agency

بەهۆی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا چەند ئەفسەرێک لە کارەکانیان لادران

فەریق سەعد مەعەن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئێوارەی ئەمڕۆ چەند بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا ڕاگەیاند: فڕۆکەخانەکە و دەوروبەری بە ٥ موشەک کرانە ئامانج، کە بووە هۆی برینداربوونی ٤ کارمەند و ئەندامی ئەمنی، لەگەڵ برینداربوونی ئەندازیارێک.
موشەکەکان لەناو حەرمی فڕۆکەخانە، وێستگەی پاککردنەوەی ئاو، نزیک بنکەی ئاسمانیی شەهید عەلا و زیندانی ناوەندیی بەغدا (کەرخ) کەوتوونەتە خوارەوە.
بەهۆی ئەم کەمتورخەمییه ئەمنییەوە، فەرمانی دوورخستنەوە و لادان بۆ ئامر کەرەستەکان و ئەفسەرانی هەواڵگری لەو ناوچانە دەرچوو کە هێرشەکەیان لێوە کراوە.
هێزە ئەمنییەکان توانیویانە ئەو سەکۆیەی موشەکەکانی لێوە تەقێنراوە لە ناوچەی ڕەزوانییە (خۆرئاوای بەغدا) بدۆزنەوە کە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا شاردرابووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێرپێشانگەی شێوەکاریی “رەنگەکانی هێلن” کرایەوە

ART

باڵیۆزی ئێران وسوپاسنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی كرد

سەڵاح

ئەمشەو جەنگی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچیت لەنێوان ناپۆلی باشوور و یۆڤانتۆسی باکوور

یاسین