فیلمی “Wuthering Heights” کە بەرهەمی کۆمپانیای Warner Brosـە، سەرکەوتنێکی گەورەی لە بۆکس ئۆفیسدا بەدەستهێنا و داهاتەکەی گەیشتە 226 ملیۆن و 427 هەزار دۆلار.
ئەم فیلمە کە ماوەکەی دوو کاتژمێر و 16 خولەکە، گێڕانەوەیەکی سەردەمیانە و پڕ لە کێشمەکێشی ڕۆمانی کلاسیکی “ئیمێلی برۆنتی”یە و ئەستێرەکان “مارگۆت ڕۆبی” و “جەیکۆب ئێلۆردی” ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
داهاتی فیلمەکە دابەشبووە بەسەر 81.9 ملیۆن دۆلار لە ئەمریکا و 144.5 ملیۆن دۆلار لە ئاستی جیهانیدا. تەنیا لە چەند ڕۆژی یەکەمدا لە ئەمریکای باکوور 34.8 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.
سەرەڕای بودجە 80 ملیۆن دۆلارییەکەی، فیلمەکە توانیویەتی نزیکبێتەوە لە گەڕاندنەوەی تێچووەکانی. لە ڕووی ڕەخنەییەوە، فیلمەکە بووەتە جێی مشتومڕ؛ لە ماڵپەڕی Rotten Tomatoes ڕێژەی 63٪ی بەدەستهێناوە.
ئامارەکان دەری دەخەن کە 76٪ی بینەرانی فیلمەکە لە ئەمریکا ژن بوون، لە کاتێکدا لە بازاڕە جیهانییەکاندا پیاوان زیاتر ڕوویان لە سینەماکان کردووە.

