zagros news agency

نەیمار؛ زۆر دڵتەنگم کاتێک بانگهێشتی هەڵبژاردەکەم نەکراوم،بەڵام ناوەستم

دوای ڕاگەیاندنی لیستی کۆتایی یاریزانانی هەڵبژاردەی بەڕازیل،کە بە بڕیاری کارلۆ ئانچێلۆتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە نەیمار جۆنیۆر لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکە دوورخرایەوە،نەیماریش دوای ئەو بابەتە لە لێدوانێکیدا دڵتەنگی خۆی ڕاگەیاند و پەیامێکیشی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوکردەوە.

نەیمار وتی؛ من زۆر دڵتەنگم بەوەی بانگهێشتی هەڵبژاردەکەم نەکراوە،ئەمە بۆمن زۆر ئازار بەخش دەبێت،بەڵام ناوەستم و دەمەوێت هەموو شتێک بکەم
دواتریش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X نەیمار وتی؛سوپاس بۆ پەیام و پاڵپشتیەکانتان،بەڵام هێشتا ئامانجەکەمان ماوە و ئێمە بەبێ دەنگی کاری بۆ دەکەین و دەیبینن.

نەیماری تەمەن 34 ساڵ لەجەنگێکی گەورەیە لەگەڵ خۆی و یاری کردنی،کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەوڵێکی زۆر دەدات تاکو بەشداری مۆندیال بکات،ئەمەش جگە لەو هەرا و پاڵپشتیەی لەدوای نەیمارە بۆ بانگهێشت کردنی لە مۆندیالدا.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مانوێل نۆیەر لە یاریگاکان دادەبرێت

یاسین

ئانچێلۆتی پەیامێک ئاڕاستەی نەیمار دەکات

یاسین

یۆڤانتۆس بەنیازە وەرزی داهاتوو ئینزاگی بگوازێتەوە بۆ یانەکەی

یاسین