zagros news agency

ئارن سڵۆت نزیکە لە دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی

یانەی لیڤەرپوڵ لە دۆخێکی هەستیار و پڕ لە فشاردایە ئەنجامە ناجێگیرەکانی ئەم دواییەی تیپەکە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ئەورووپی کارگێڕی یانەکەی ناچار کردووە بە جددی بیر لە دوورخستنەوەی ئارن سڵۆت بکەنەوە.

بەپێی هەواڵێکی تۆپ سکێڵز سپۆرتس، یاریی داهاتووی سوورپۆشەکان لە چامپیۆنز لیگ بەرامبەر یانەی گەڵاتەسەرای تورکی، تەنها یارییەکی ئاسایی نییە، بەڵکو بڕیاردەری کۆتایی دەبێت لەسەر چارەنووسی ئەم راهێنەرە هۆڵەندیەیە لە لیڤەرپوڵ.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەر لیڤەرپوڵ نەتوانێت بەسەر بەربەستی یانە تورکییەکەدا سەربکەوێت و لە پاڵەوانێتییەکە ماڵئاوایی بکات، ئەوا کارگێڕی یانەکە بێ دوودڵی لەم هەفتەیەدا کۆتایی بە گرێبەستی سڵۆت دەهێنێنن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هاندەرانی یانەکە چاوەڕوانییەکی زۆریان لە جێگرەوەکەی یۆرگن کڵۆپ هەبوو، بەڵام ئێستا وادیارە کاتەکانی ئەو لەگەڵ تیپەکە بەسەرچوون، مەگەر ئەوەی تەنها پەرجۆیەکی گەورە لە یاریگادا ڕوو بدات و تیپەکە بگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. فەرەنسا بەئاسانی ئیتاڵیای تێکشکاند و بردیەوە

یاسین

یاری دۆستانە.. ئەرجەنتین بردیەوە و ئامادەیە بۆ کۆپا ئەمریکا

یاسین

گرێبەستی بارسێلۆنا لەگەڵ یەکێک لە ئەستێرەکانی لالیگا مشتومڕێکی زۆر دروست دەکات

یاسین