zagros news agency

لە هەولێر تیمەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

 

بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی بارانبارین و ئەگەری زۆری رێژەی بارانبارین، شارەوانیی هەولێر تیمەكانی دەخاتە ئامادەباشی و هەڵمەتێکی فراوانیش بۆ خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن دەكرێت.

هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: کە ئەمشەو لە دوای کاتژمێر ٨ شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بە هەورەبرووسکە و تەرزەوە دەستپێدەکات و هۆشداریشی لە دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەک دا.

هەروەها لە سەر ئامادەکاریەکان بۆ هەر حالەتێکی نەخوازراوە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، ڕاگەیندراوێکی بڵاوی كردەوە و دەلێت: “لەگەڵ پێشبینەکانی کەشوهەوا و هاتنی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، سەرجەم لیژنەکانی هەر نۆ بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەربە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێری ڕاسپارد بۆ جێبەجێکردنی ئامادەکارییەکان و جێگیرکردنی تیم و ئامێرەکان لە کۆڵان و شەقامەکاندا.”

ئاماژە بەوەش دراوە، تیمی بەڕێوبەبەرایەتیی خزمەتگوزاریی و ژینگەپارێزی، هەڵمەتێکی فراوانی خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و واڵا کردنی سەری زێراب و مەنهۆڵەکان لە تەواوی گەڕەک و شەقامە گشتیەکانی شاری هەولێر دەستپێكرد.

جەخت كراوەتەوە كە هەڵمەتەکە زیاتر بۆ هەموو شوێنانە ئەنجامدرا، کەوا مەترسی کۆبوونەوەی ئاوی لێ دەکرێت، تاوەکو لە ئەگەرەکانی کۆبوونەوەی ئاو و لافاو دوور بخرێتەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئامێرەکانی شۆفەڵ لەو شوێنانەی کە خاڵی لاوازن بۆ کۆبوونەوەی ئاو جێگیرکراون، تا کۆتایی بەو شەپۆلەی بارانبارین دێ و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

قۆناخی کۆتایی هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماریی ئێران سبەی هەینی بەڕێوە دەچێت

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینێکى دیکەى تۆمار کرد

سەڵاح

بەهۆی بوونی حاڵەتێكی گوماناوی 30 پاسی عومرەكاران لە دەروازەی عەرعەر وەستێنراون

دڵشاد