پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان.
بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. ئومێدەوارم خوای گەورە و میهرەبان، ڕۆژوو و خواپەرستی هەموو لایەکی قبوڵ کردبێت و جەژن ببێتە مایەی شادی و ئارامیی و کۆتاییهاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە و جیهان.
جەژنی ڕەمەزان لە هەمووان پیرۆز بێت و خودای مەزن كوردستان بپارێزێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

