ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامێكی پیرۆزبایی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئاژانسی هەوالی زاگرۆس

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس..

بەبۆنەی(٢٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و خوێنەران و ئاشنایانی ئازیزیماڵپەڕەکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو لە ڕووی چەندایەتی وچۆنیەتییەوە هەنگاوی نوێتر و باشتر بنێن.

دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس، دەسکەوتێکی دیکەی گرنگی میدیایی پارتیمانە بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری ڕاگەیاندن، کە لەوماوەی کارکردنیدا وەکو کەناڵێکی گرنگ و کارای ئەلیکترۆنی توانیویەتی ڕۆڵی خۆی لەو بوارەدا ببینێت و  خزمەت بە پرسە نەتەوەیی ونیشتیمانییەکانمان بکات.

دووبارە بەو بۆنەیەوە پشتیوانیی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی (ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس) دووپات دەکەینەوە و, بە هیوای پێشکەوتن وسەرکەوتنی زیاتر لە کارەکانتان.     

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٢ ی نیسانی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت دابەزینى تۆمار کرد

یاسین

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوەوە

یاسین

تەرمی شۆفێرە ڕفێنراوەکەی ڕێگای بەغدا – کەرکووک دۆزرایەوە

سەڵاح