zagros news agency

بەرپرسانی ئیسرائیلی: ترامپ خوازیاری ڕێککەوتن لەگەڵ ئێرانە، بەڵام سەرناگرێت

 

سێ بەرپرسی باڵای ئیسرائیلی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە بە بۆچوونیان دونالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەسەر گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە ململا‌نێکانی خۆرهەڵات سوورە.
ئەو بەرپرسانە، کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، گوتوویانە لە دیدی ئەوانەوە زۆر دوورە ئێران لە هەر قۆناغێکی نوێی گفتوگۆدا بە داواکارییەکانی ئەمریکا ڕازی ببێت و ئەمە لەکاتێکدایە گفتوگۆکانی پێشوو لە 28ی فێبرۆری و لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران سەرکەوتوو نەبوون.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم داواکارییانەی ئەمریکا بە ئەگەری زۆر سنووردارکردنەوەی بەرنامە ناوەکی و مووشەکییە بالیستیکەکانی ئێران لەخۆدەگرن.
ئەم گومانانە لە کاتێکدا دەخرێنەڕوو ترامپ ڕۆژی دووشەممە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسیبووی ئەمریکا و ئێران گفتوگۆی “زۆر باش و سازگار”یان سەبارەت بە هەبووە “.بەڵام، ئێران به‌پەلە دوای بڵاوکردنەوەی پەیامی ترامپ، هەر جۆرە گفتوگۆیەکی ڕەت کردەوە.
لە لایەکی دیکەوە، بنیامین نەتەنیاھوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی دووشەممە لە لێدوانێکدا گوتی ترامپ پێیوایە هەلی “سوودوەرگرتن لە دەستکەوتە گەورەکانی سوپای ئیسرائیل و سوپای ئەمریکا بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی جەنگ لە قەالبی ڕێککەوتنێکدا” هەیە؛ “ڕێککەوتنێک کە بەرژەوەندییە گرنگەکانی ئێمە بپارێزێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەرتاسەری جیهان کێشی ئەلیکترۆنی دروست بوو

سەڵاح

هه‌ولێر … کۆنفرانسێکی تایبەت بە رۆڵی پۆلیس لە جێبەجێکردنی یاسا و مافی مرۆڤ بەرێوەچوو

یاسین

بە فەرمانی مەسرور بارزانی ڕزگاربووانی ئێزیدی بێ مەرج لە زانکۆ و پەمانگاکان وەردەگیرێن

سەڵاح