zagros news agency

هۆڵیوود ماڵئاوایی لە ڤالێری پێرین ئەکتەری فیلمی “سوپەرمان” دەکات

فالێری پێرین، ئەکتەری ئەمریکی، لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆی لە بێڤەرلی هیڵز کۆچی دوایی کرد.

پێرین دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشی پارکینسۆن گیانی سپارد.

کاروانی هونەری ئەو خانمە ٤٥ ساڵی خایاند، کە سەرەتا وەک سەماکار لە لاس ڤێگاس دەستی پێکرد و پاشان لە 1971 چوونە ناو جیهانی نواندن.

ناوبانگی گەورەی ئەو بەهۆی ڕۆڵی “هانی برووس” بوو لە فیلمی“Lenny”، کە خەڵاتی بافتای وەک باشترین ئەکتەری نوێ لە ساڵی 1976 بۆ بەدەستهێنا.

جگە لەوە، پێرین بە ڕۆڵی سکرتێری لێکس لۆسەر لە دوو بەشی زنجیرە فیلمی “Superman” لە یادەوری بینەراندا ماوەتەوە.

دوایین دەرکەوتنی هونەری لە 2016ـدا بوو لە فیلمی “Silver Skies”، پێش ئەوەی بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە دوور بکەوێتەوە.

هاوڕێ و خزمە نزیکەکانی، بەتایبەت برایەکەی، بە “کەسایەتییەکی ئازا و دەگمەن” وەسفیان کردووە کە ژیانێکی پڕ لە سەرکێشی هەبووە. ئەو لە تێکساس لەدایکبوو و بەهۆی کارەکەی باوکییەوە کە ئەفسەرێکی سەربازی بوو، لە فەرەنسا و ژاپۆن ژیانی بەسەر بردبوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ب هه‌لكه‌فتا روژا جیهانی یا ژینگه‌هێ سمپوسیومه‌كێ زانستی و ئه‌كادیمی هاته‌ ئه‌نجامدان

سەڵاح

پشووی فه‌رمانبه‌ران گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هات

سەڵاح

شاندێکی وەزارەتی‌ دارایی هەرێم گەیشتە بەغدا

سەڵاح